ناس کورد-
بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە زانکۆى ئەیمۆرى ئەمەریکى ئەنجامیداوە و ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە، ئەوە ئاشکرا کراوە، کۆئەندامى بەرگرى جۆرە خانەیەک دروستدەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە دواى ڕزگاربوونى لەپەتاکە ئەو خانە بەرگرییانە کەتەنە خۆییە دژەکانیان پێدەوترێت لەڕێگەى کۆئەندامى بەرگرییەوە لەدژى خۆیان بکەونە کار و هێرش بکەنە سەر لیمفە خوێنبەرەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەلاى شارەزایانیشەوە، مانەوەى نیشانەکانى کۆرۆناش بۆ ماوەیەکى دور و درێژ بەلاى ژمارەیەک چاکبووانەوە بۆ ئەو دۆخەى کۆئەندامى بەرگرى دەگەڕێتەوە.
توێژینەوەکە جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، کەسیستمى کۆئەندامى بەرگرى ئەو نەخۆشانە دواى چاکبونەوەشیان لەکۆرۆنا بەهۆى خۆئامادەکردنیان لەدژى ڤایرۆسەکان واى لێ دێت لەبرى ڤایرۆسەکە جا هەرچ ڤایرۆسسێک بێت هێرشبکاتە سەر خۆیى و گەردیلەیەک دەربدات بەناوى تەنە خۆییە دژەکان.
ئەو گەردیلانەش هاوشێوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا چۆن لەناو جەستەدا هێرشەکانى بۆ سەر خانەکان ئەنجامدەدات ئاوەها ئەوانیش هێرش دەکەن بۆ دۆزینەوەى ڤایرۆس و هێرشەکەش لەدژى خانە لیمفەکانى لاشە دەبێت بەڵام کاریگەریەکانى نەرێنى و ئەرێنیش دەبن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ژمارەیەک ئەو کەسانەى کە بەسەختى دووچارى پەتاکە بوون و دواتر تێیانپەڕاندووە، بەدەست کۆمەڵێک نیشانەى پەتاکەوە دەناڵێنن ، ئەوەش وەکو شوێنکەوتەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە دواى تێپەڕاندنیشى بەسەر جەستەیانەوە دەمێنێتەوە، شارەزایان ئەو دۆخە بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە سیستمى بەرگرى زۆرجار لەدژى خۆى دەکەوێتەکار و بەوەش کەسەکە هەست بەئازار یاخود هەر حاڵەتێکى ترى نیشانەکانى کۆرۆنا دەکات کەپێش چاکبوونەوەى لەپەتاکە دووچارى بووە.
شارەزیانى بوارەکەش پێیانوایە، ئەگەر ئەو تەنە خۆییە دژانە کە لەکاتى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنادا کۆئەندامى بەرگرى جەستە دروستیان دەکات لەدواى چاکبوونەوەى پەتاکەش بۆ ماوەیەکى زۆر لەجەستەى مرۆڤدا مایەوە ئەوا دووچارى کێشەى تەندروستى دەکات لەوانە مانەوەى چەند نیشانەیەکى کۆرۆنا بۆى هەیە تاکۆتایى تەمەنیشى لەگەڵیدا بمێنێتەوە.