ناس کورد-شڤان هەرکى
لەیادکردنەوەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەر محەمەد (درودى خواى لێ بێت) هاووڵاتیانى شارى هەولێر بە بەخشینى شیرینى و بڵاوکردنەوەى وێردە ئاینییەکان ئەو یادە دەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لەشارى هەولێر رایگەیاند، لە زۆربەى شوێنەکانى شارى هەولێر لە بەردەم فڕۆشگاکان و سەر شەقامەکان شیرنى دەبەخشرێتەوە و بەجۆش و خرۆشەوە لەم شارە ساڵڕۆژى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام دەکرێتەوە.
یادکردنەوەکە لە کاتێکدایە بەهۆى کۆرۆناوە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا هیچ مەراسیم و چالاکییەکى فەرمى بەو بۆنەیەوە ئەنجام نەدرێت.