گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەر منداڵێکى لەدایکبووى نوێ بەناوى (محەمەد) بڕە پارەیەکى بە دیارى دەدرێتێ

2020.10.29 - 09:37
هەر منداڵێکى لەدایکبووى نوێ بەناوى (محەمەد) بڕە پارەیەکى بە دیارى دەدرێتێ

ناس کورد-

حاجى کاروان، بانگخوازى ئیسلامى و ئەندامى پێشوى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هەر کەسێک لەڕۆژى لەدایکبوونى محەمەد (درودى خواى لێ بێت) منداڵى ببێ و ناوى بنێت (محەمەد) بڕە پارەیەکى بە دیارى دەدرێتێ.

 

حاجى کاروان، بانگخوازى ئیسلامى و ئەندامى پێشوى پەرلەمانى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێکدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى (29ى تشرینى یەکەمى 2020) رایگەیاند "هەر کەسێک لە رۆژی لەدایک بونی پێشەوامان محمد (د.خ) لێبێ منداڵی ببێ و ناوی بنێت (محمد) بڕی 250,000دینار وەک دیاری وەردەگرێ لەلایەن حاجی کاروان".

 

هاوکات بۆ پەیوەندى کردن چەند ژمارەیەکى تەلەفۆنى بڵاوکردۆتەوە کە بریتین لە:


ژمارەی تایبەتی حاجی کاروان:

..07504569263 یاخود پەیوەندەی بە نوسینگەکانی بەختەوەری بکات07504264848هه ولير...07714775555سليمانى