ناس کورد-
ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق زیاتر لە 5 هەزار فەرمانبەرى گرێبەستى هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسێن هنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیویەتى ئاماژەى بەوە کرد (29ى تشرینى یەکەمى 2020)، هەوڵى دۆزینەوەى ڕێگە چارەیەک بۆ بابەتى گرێبەستەکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەدەین.
ئاماژەى بەوەش کرد، کۆمسیۆن زیاتر لە 5 هەزار فەرمانبەرى گرێبەستى هەیە.
لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا و لەبارەى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق هنداوى ڕونیکردەوە، هەر پارتێکى تۆمارکراو لەلاى کۆمسیۆن مافى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنەکان هەیە.
وتیشى " بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا 230 پارت لەلاى کۆمسیۆن تۆمارکراوە و زیاتر لە 60 پارتى تریش وردبینییان بۆ دەکرێت".
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە کۆمسیۆن داواى نزیکەى 250 ملیۆن دۆلار بۆ 300 ملیۆن دۆلارى کردووە و ئەوانیش داواى ئەوەیان کردووە تێچووەکە بکەن بە نیوە.