گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان بازنەکانى هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکوکى پەسەند کرد

2020.10.29 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان بازنەکانى هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکوکى پەسەند کرد

ناس کورد-

دواى گەیشتنى پێکهاتەکانى شارى کەرکوک بەڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن لەو شارەدا، پەرلەمانى عێراق لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بازنەکانى هەڵبژاردنى کەرکوکى پەسەند کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى رێککەوتنى پێکهاتەکان کورسییەکانى پەرلەمان لەو پارێزگایە 12 کورسى دەبێت  و بەم جۆرە دابەش دەکرێت:

 

یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند

 

5 کورسی

4 کورسی پیاو

1 کورسی ژن

 

قەزای ناوەند/ ناوەند

 

( دوبز1-2، رەحیماوە 1-2-3، عەرەفە 1 و 2، قۆرییە ئەڵماس 2، موسەڵا 2، ئیسکان 1و 2، قادسییە 1، شۆرجە 1-2-3، حوورییە، پردێ، لەیلان)، ناوەندی دەنگدان قوتابخانەی پێشەوا 138402، قوتابخانەی ئیفتیخار 138405، قوتابخانەی زمناکۆ 138406، قوتابخانەی شێخ رەزای تاڵەبانی 138407، قوتابخانەی تۆپزاوە 138408 و 138409 قوتابخانەی ئاشتی لە ناوەندی تۆماری داقوق 1.

 

دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست

 

4 کورسی

3 کورسی پیاو

1 کورسی ژن

 

قەزای ناوەند/ ناوەڕاست: (تسعین 1-2، قۆرییە، داقووق 1و2، رێگای بەغدا 1-2، واستی 1-2، قادسییە2، تازە-رەشاد1 و موسەڵا ( موسەڵا2/ 239201 قوتابخانەی موسەڵا 239203 قوتابخانەی بریادی کوڕان، 239202 قوتابخانەی نغدە)، گەڕەکی عەسکەری 1-2، خاسە، ریاز3 یایچی، گەڕەکی نوور)، قوتابخانەی شەهید لاری کوڕان 140102، قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری کوڕان 140104 و 140108 قوتابخانەی ئەڵتون سوی کچان لە ناوەندی تۆماری ئاڵتوون کۆپری، قوتابخانەی عەرەفەی بنەڕەتی 138807 لە ناوەندی تۆماری عەرەفە 1.

 

سێیەم: حەویجە و ریاز

 

3 کورسی

2 کورسی پیاو

1 کورسی ژن

 

حەویجە 1-2، تازە-رەشاد 2، عەباسی، ریاز 1و2، زاپ 1-2، ( دوبز2/238505 خرابە رووت، دوبز/2 گبێبە 238506، مەلحە 238507 ، ریاز 3/ ،مەدینە مودن 339901، ریاز 3/ خەبازەی ناوەڕاست 339902).