گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامى نێچیرڤان بارزانى لە یادى مەولودا

2020.10.29 - 08:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامى نێچیرڤان بارزانى لە یادى مەولودا

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەیادى مەولودا بڵاوکردەوە و هیوایخواست یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەقى پەیامەکە:

 

له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.

 

هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

 

باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه‌ بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.

 

جارێكی تر ئه‌م یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

 

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان