ناس کورد-
گەورە شارەزای نەخۆشییە گوازراوەکانی لەئەمریکا ڕایگەیاند، پێدەچێت لەچارەکی دووەم و سێهەمی ساڵی 2021 دا ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بەردەست بێت، هاوکات بە دوریشیزانی پێش کۆتایی ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی بێتەوە وبگەرێتەوە دۆخی جارانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنتۆنیۆ ڤاوچی، گەورە شارەزای نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە دیدارێکی ڤیدیۆیدا لە زانکۆی "مۆڵبۆرن" کەناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند (28ی تشرینی یەکەمی 2020):"ئەگەر توانیمان لەچارەکی دووەم و سێهەمی ساڵی 2021 دا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست بکەین، ئەوا پێدەچێت لەگەڵ کۆتایی ساڵی داهاتودا ژیان ئاسایی بێتەوە و بگەرێتەوە دۆخی جارانی".
ڤاوچی، ئاماژەی بەوەشکرد :پەرتەوازەیی سیاسی و ترس لەزیانی ئابوری، بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری کردووەتە سەر توانای ئەمریکا لە بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتاکە".
ئەو شارەزا ئەمریکییە باسی لەوەش کردووە:"ڕێکارەکانی کردنەوەی ئابوری وڵات بەپێی ڕێنماییەکانی ئێمە نەبووە، ئەگەر ڕێنماییەکانی ئێمەیان پەیڕەو بکردایە ئەوا ئێستا دۆخەکە باشتر دەبوو".
ئەوەشی وتووە:" ئەوەندەی نەماوە پرسی پۆشینی دەمامک لە ئەمریکا بکرێت بە ڕاگەیاندراوێکی سیاسی، دەزانم ئەو بابەتە لەهەواڵە جیهانییەکانیش بووە بە سەردێر".