ناس كورد-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سبەینێ بەبۆنەی رۆژی مەولود، هیچ چالاكییەك لەمزگەوتەكان ئەنجام نادرێن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناس كوردی راگەیاند (28ى تشرینى یەکەمى 2020)، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سبەینێ هیچ یادكردنەوە و ئاهەنگ و بۆنەیەك بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد د.خ) بەڕێوە ناچێت، لە هەر شوێنێكیش چالاكی بكرێت دەكەوێتەوە سەر ئیدارە و پارێزگاكانی ئەو ناوچانە بۆ وەرگرتنی رێكاری پێویست.
هەر بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا سبەینێ لەسەرجەم دام و دەزگاكان بكرێتە پشووی فەرمی.