گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نەخۆشی پێوەیە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

خورمای ئێرانی بەنایاسایی هاوردەی هەرێم دەکرێت و بە ئازادانە دەفرۆشرێت

2019.05.08 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
خورمای ئێرانی بەنایاسایی هاوردەی هەرێم دەکرێت و بە ئازادانە دەفرۆشرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ئەگەرچی بەهۆی بوونی نەخۆشی تێیدا بەپێی یاسای عێراقی هاوردەکردنی خورمای ئێرانی قەدەغەکراوە و هەرێمی کوردستانیش هاوردەکردنی قەدەغەکردووە، بەڵام خورمای ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ئازادانە دەفرۆشرێت. . ڕزگار حەمە خدر، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هاوردەکردنی خورما لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ عێراق بەپێی یاسا قەدەغەیە، بەهۆی ئەوەی جۆرە نەخۆشییەکی پێوەیە کە لە خورمای ناوخۆدا نییە و کێشەی تەندروستی دروست دەکات". . جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خورما ئیرانییەی کە لە بازاڕەکاندا هەیە بە نایاسایی هاوردە دەکرێت و ناشتوانن دەستیبەسەردا بگرن، بەتایبەتی لە ئێستادا کە مانگی ڕەمەزانە و خواستێکی زۆر لەسەر خورما هەیە. . هاوکات سەبارەت بە گرانبوونی نرخی خورما لە بازاڕەکاندا، سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ ناس کورد روونیکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی ڕێگە بە هاوردەکردنی خورما نادرێت و ماوەی زیاتر لە مانگێکە هاوردەکردنی خورما قەدەغەکراوە ئەوەشی کە دەهێندرێت، بەشێوەی نایاساییە و بڕێکی کەمە، بۆیە نرخی خورما بەو شێوەیە بەرزبووەتەوە. . جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش هۆکارێکی تری گرانبوونی نرخی خورما لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی خورما نییە و خورما لە مانگی هەشتدا پێدەگات، ئەوەی هەیە هی ساڵی ڕابردووە و هەڵگیراوە. .