گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری لەبارەى ئەو خێزانە کۆچبەرە کوردەى لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خنکان

2020.10.28 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری لەبارەى ئەو خێزانە کۆچبەرە کوردەى لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خنکان

ناس کورد-

بەهۆى نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، پێنج ئەندامی خێزانێکى کوردی خەڵکی شاری سەردەشت خنکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى ئێران وایە بڵاویکردەوە (28ی تشرینی یەکەمی 2020) ئەو بەلەمە 27 سەرنشینی تێدا بووە و ڕۆژی سێشەممە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا نوقم بووە.

 

ئەو خێزانە خەڵکی گوندی "گوڵێن"ی سەربە سەردەشت بوون و تەرمی بچوکترین منداڵی خێزانەکە تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

 

"ئایدا قەجەر"، ڕۆژنامەنووسی ئێرانیی دانیشتووی فەرەنسا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی ئاشکراکردووە کە بریتین لە "ڕەسوڵ ئێران نەژاد"، "شیوا محەمەدپەناهی"، "ئانیتا ئێران نەژاد"، "ئارمین ئێران نەژاد" و "ئارتین ئێران نەژاد".

 

هەروەها نووسیویەتی، ڕەسوڵ ئێران نەژاد کرێکار بووە و بەهۆی دۆخی نالەباری مادی و بەمەبەستی دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ منداڵەکانی ڕێگەی کۆچ و پەنابەریی گرتبووە بەر.