گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگارە نوێیەکەى بەغدا بە شێوەیەکی کتوپڕ دەستی لەکارکێشایەوە و نامەیەکی بۆ کازمی بەجێهێشتووە

2020.10.28 - 10:13
پارێزگارە نوێیەکەى بەغدا بە شێوەیەکی کتوپڕ دەستی لەکارکێشایەوە و نامەیەکی بۆ کازمی بەجێهێشتووە

ناس کورد-

مونهەل حەبوبی، پارێزگارە نوێیەکەى بەغدا بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکیشدا بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و خەڵکی بەغدا هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.

 

مونهەل حەبوبی لە نامەکەیدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (28ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی ئەرکەکەم، دۆخێکی تەندروستی جدی بەرۆکی گرتووم کە پێویستە بچمە دەرەوەى عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە ناچارم دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی برام مستەفا کازمی بکەم."

 

ناوەڕاستی مانگی ئەیلول، مستەفا کازمی چەند گۆڕانکارییەکی لە پۆستە باڵاکانی حکومەتدا کرد کە گرنگترینیان پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکایەتی دەستەى دەستپاکی و پارێزگاری بەغدا بوو.

 

کازمی لە ناو 10 کاندیدا مونهەل حەبوبی دیاری کرد کە ناوبراو جێگەی ڕەزامەندی زۆری شەقامی عێراقی بوو بەوپێیەی کەسێکی دەستپاک و زیرەک و لێهاتو بوو.

 

مونهەل یەکێکە لە ئەندازیارە عێراقی و جیهانییەکان و لە چەندین وڵات کاری ئەندازیاری کردووە، ساڵی 1970 لەدایک بووە و ماستەری لە فەلسەفەی بیناسازی لە زانکۆی بەغدا هەیە، دیزاینی بۆ چەندین بینای گەورە و بەناوبانگ کردووە کە جوانترینیان بینای ئەمینداریتی بەغدا بوو کە خۆی بووە پارێزگاری.

me_ga.php?id=7722