گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی: 41 کەسمان دەستگیر كرد

2019.05.08 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی: 41 کەسمان دەستگیر كرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە سلێمانی به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر 41 كەس لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە ده‌ستگیركران، کە 25 کەسیان بەپێی یەک ماددە دەستگیرکراوون. . به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ڕایگەیاند "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین 41 تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركردووە ". . پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە، ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405/31، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كی‌ تۆمه‌تباردا گیراوه‌ كه‌ له‌جۆری‌ (موزه‌لی‌ سیخۆ)یه‌، ھەروەھا ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 21/ چه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه‌ كه‌ له‌جۆری‌ (ده‌مانچه‌ی‌ برۆنیك)ه‌. ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 2ی مۆبایل. . هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە 25 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 548 به‌تۆمه‌تی‌ زیاده‌رۆیی بۆ سه‌ر موڵك ‌و ماڵی‌ گشتی دەستگیرکراون و دوو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 342 به‌ تۆمه‌تی‌ سوتاندی‌ ماڵ‌ و خانووی‌ هاووڵاتیان و هاوکات 10 تۆمه‌تباری دیکە به‌پێی‌ چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ دیكه‌ له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ دەستگیرکراون. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تباره‌كان به‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و بەپێی ئەو ماددانەی کە باسکران به‌ند كراوون‌ و له‌ئێستادا په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌. .