گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینێک ’’بەپەلە’’ دەخرێتە بەردەم تەندروستى جیهانى

2020.10.28 - 09:32
ڤاکسینێک ’’بەپەلە’’ دەخرێتە بەردەم تەندروستى جیهانى

ناس کورد-

 

 ڕوسیا داواکاریی پێشکەشى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کرد بۆ رەزامەندیدان لەسەر ڤاکسینەکەى دژى کۆرۆنا تا جیهان بەپەلە پشتى پێ ببەستێت.

 

سندوقى سەروەرییەکانى ڕوسیا لەدوایین راگەیەنراویدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاندووە، داواکارییەکیان پێشکەشى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کردووە بۆ ئەوەى بەپەلە پشت بەو ڤاکسینە ببەسترێت کە ڕوسیا بەناوى سپۆتینگ ڤى بەرهەمیهێناوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕوسیا یەکەم وڵاتانى جیهانە ئەو داوکارییەى لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کردووە.

 

سندوقى سەروەرییەکانى ڕوسیا  ڕوونیکردووەتەوە، پەلەکردن لەتۆمارکردنى ڤاکسینەکە بەپێى ڕێنماییەکانى ڕێکخراوەکە وادەکات ڤاکسینەکەى ڕوسیا لەکورتترین کاتتدا بۆ هەموولایەک بەردەستبێت ئەگەر ڕێکارەکان تێپەڕێنرێت.

 

لەسەرەتاى مانگى ئابى ئەم ساڵدا، ڕوسیا پێشخستن و تۆمار کردنى یەکەم ڤاکسینى دژە کۆرۆناى ڕاگەیاند کە لەلایەن ناوەندى گەمالایا بۆ توێژینەوە لەمۆسکۆ و وەزارەتى بەرگرى ڕوسیاوە بەرهەمهێنراوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

چەندین کۆمپانیا لە وڵاتانى جیاجیا لە کێبڕکێدان بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین، بەڵام هێشتا ڤاکسینێک کە جیهان پشتى پێ ببەستێت بەرهەمنەهێنراوە.