گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

شەوی ڕابردوو بۆچی پاسەکەی بەرشەلۆنە مێسی جێهێشت؟

2019.05.08 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
شەوی ڕابردوو بۆچی پاسەکەی بەرشەلۆنە مێسی جێهێشت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە دوای کۆتایهاتنی یارییەکەی شەوی ڕابردووی بەرشەلۆنە و لیڤەرپووڵ و شکستە گەورەکەی یانە کەتەلۆنییەکە، پاسی یانەکە لیۆنێل مێسی جێدەهێڵێت. . رۆژنامه‌ی میرەری به‌ڕیتانی، رایگه‌یاندووە له‌ دوای یارییەکەی لیڤه‌رپوول و بەرشەلۆنە، پاسی یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە چاوه‌ڕێی لیۆنێل مێسی نه‌كردووه‌و ئەو یاریزانەی جێهێشتووە و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ رۆیشتووه‌.   . ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری جێهێشتنی مێسی لەلایەن پاسی یانەکەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بەهۆی ئەوەی مێسی لەلایەن لیژنەیەکی فیفاوە داواکراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی تایبەت بە بەکارهێنانی ماددە وزەبەخشەکان، بۆیە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەیان جێهێشتووە و پاش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان مێسی بەرەو فڕۆکەخانە ڕۆشتووە و لەگەڵ هاوڕێکانی بەرەو ئیسپانیا گەڕاونەتەوە.   . ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە مێسی زۆر بە توڕەیی بیندراوە و ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان بدات.   . شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لیڤەرپووڵ و بەرشەلۆنە لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە لیڤەرپوڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، هەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە یاری ڕابردووی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردبۆوە بەڵام لە یاری دووەمدا لە ئەنجامێکی شۆکهێنەردا، یانە ئینگلیزییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر بەرشەلۆنە بەدەستهێنا و بۆ دووەمین جاری لەسەریەک و نۆیەمین جار لە مێژوودا خۆی گەیاندە یاری کۆتایی گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپی.   .