ناس کورد-
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی "گرتنی پێڵاو لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان" وەڵامی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە و ڕایگەیاند: "شاسوار عەبدولواحید وشەی لە ئاستی خۆی بەكار دێنێت بۆیە باسی پێڵاو دەكات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەپاش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد، ئەگەر لەمەودا لە دانیشتنی پەرلەماندا قسەکانیان بڕدرا یاخود پەخشی ڕاستوخۆ ڕاگیرا، پێڵاوەکانیان بەرزبکەنەوە و بیگرنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
لە بەرامبەردا به‌همه‌ن كاكە عه‌بدولڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپەڕی باسنیوزی سەرۆکی حکومەتی ڕاگیا: "شاسوار عبدالواحید زۆرجار وشه‌ی نزمی وەك وشه‌ى (پێڵاو) بەكار دەهێنێت، چونكە له ئاستى خۆیەتی و له‌م وشانه ڕاهاتووه، ئه‌وان كه‌مینه‌ن و كه‌مینه‌یه‌كى زۆر بچووكن كه تەنیا چوار په‌رله‌مانتارن، جگه له موزایه‌ده و درۆكردن هیچیان پێ نییه بۆ خه‌ڵک."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "پێڵاوگرتنه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان وا ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر پێڵاویش به‌كار بێنن بە ئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت، هەرچەندە ئه‌وان ئه‌وه‌نده بوێرییان نییە جگە لە قسە و موزایەدە، بە كرداری كارێك بكەن."
بەهمەن كاكە عەبدوڵا باسی لەوەشكردووە: ”په‌یوه‌ندییه‌كانى شاسوار عەبدولواحید ژێر به ژێر و گوماناوییه و له‌لایه‌ن خهڵكیتر بەكار دەهێندرێت، بۆیه هه‌موو شتێكى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت."