گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر کۆرۆنات گرت خۆشبەختیت نیشانەکانت هەبێت

2020.10.27 - 21:43
ئەگەر کۆرۆنات گرت خۆشبەختیت نیشانەکانت هەبێت

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی بەریتانی ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدایە زووتر تەنە دژەکانی دژ بە نەخۆشییەکە لەدەست دەدەن، بەراورد بەو کەسانەی کە نیشانەکانیان تێیدا دەرکەوتووە.

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی کۆلێژی پزیشکی "کۆڵیدج لەندەن" وکۆمپانیای توێژینەوەی "ئیپسۆس مۆری" بەریتانی (27ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەرکەوتووە ئەوانەی تەمەنییان لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵێدایە دەرنگتر تەنە دژەکان لە دەستدەن بەڕاورد بەو کەسانەی کە تەمەنیان  75 ساڵ بەرەو سەرەوەیە.

 

توێژینەوەکە لە نێوان مانگی حوزەیران و کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ئەنجامدراوە و زیاتر لە 365 هەزار کەس لە هەموو تەمەنەکان بەشدارییان تێدا کردووە.

 

بەگوێرەی توێژینەوە بەریتانییەکە دەرکەوتووە بەرگری لەشی مرۆڤەکان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە بە تایبەتی دوای توشبوون بە پەتاکە، بەجۆرێک لەئێستادا نازانرێت دژە تەنەکان تاچەند دەتوانن بەردەوام بن لە بەرگری دژ بە ڤایرۆسەکە یاخود ماوەی بەرگرییەکە چەندە.

 

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو کەسانەی کە نیشانەی پەتاکەیان تێیدا دەرناکەوێت دوای سێ مانگ لە 26.5%ی تەنە دژەکان لە جەستەیاندا نامێنێت و لە دەستی دەدەن.

 

 لە ئێستادا زیاتر لە 43 ملیۆن کەس لەجیهاندا گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون و زیاتر لە ملیونێک کەسێش بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە.