گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ دەفتەر دۆلار بۆ ئەو گەنجانەى سلێمانی کە پڕۆژەیان هەیە.. مەرجەکان بخوێنەوە

2020.10.27 - 21:13
سێ دەفتەر دۆلار بۆ ئەو گەنجانەى سلێمانی کە پڕۆژەیان هەیە.. مەرجەکان بخوێنەوە

ناس کورد-
ڕێخراوی سندوقی گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌كان له‌ سلێمانی بڕی 30 هه‌زار دۆلار بێ زیاده‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ ده‌داته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی پرۆژه‌یان هه‌یه‌.

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە: "دەرفەتێکی ناوازەی هاوکاری دارایی بۆ خانمانی خاوەن پڕۆژەی بچوک / مامناوەند بە بڕی 5,000 – 30,000 دۆلار، لەلایەن ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کۆچ بەمەبەستی فراوانکردن یان دووبارە بوژاندنەوەی پرۆژەکان و ڕەخساندنی #هەلی_کاری نوێ."


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بەمشێوەیەیە:
1. پێویستە خاوەن یان بەڕێوەبەری کارەکە لەڕەگەزی مێبن و ژمارەی کرێکار و کارمەندانی کارەکە لە ئێستادا لە نێوان یەک بۆ 30 کەسدابێت (جگە لە بەڕێوەبەر یان خاوەن کار).


2. پێویستە کارەکە لە یەکێک لەم کەرتانەدابێت (خزمەتگوزاری،ڕستن و چنین، خۆراک، گەشتوگوزار و خۆشگوزەرانی، كشتوکاڵ، پەروەردە و فێرکردن، بازرگانی گشتی، وە چەند کەرتێکی دیکە).


3. پێویستە کارەکە پێش ساڵی 2017 دامەزرابێت.



ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پڕۆژە و کۆمپانیایانەی کە مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریەکە، نەبوونی هەریەک لەو مەرجانە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاریەکە."



لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەگەر خاوەنی پڕۆژەکە لە ڕەگەزی نێر بوو:
1. پێویستە ژمارەی کرێکار و کارمەندانی کارەکە لە ئێستادا لە نێوان سێ بۆ 30 کەسدا بێت (جگە لە خاوەن کار).


2. پێویستە زیاتر لە %50ی کرێکارەکانی کارەکەی لە ڕەگەزی مێبن.



بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کاتی پێشکەشکردنی داواکاری دەستیپێکردووە و لە ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 8ی تشرینی دووەمی 2020، کۆتایی دێت و و هیچ داواکاریەک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێت.

ئەوەش هاتووە، بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هاوکاریەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری، سەردانی پێگەی سەرەکی (هاوکاری پێشخستنی پڕۆژەکان) بکە لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی:
http://edf.iom.int

هەروەها بۆ ئاسانکاری چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریەکە، تکایە سەیری ئەم ڤیدیۆیەبکە کە لەم لینکەی خوارەوەدایە:

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "بۆ ئاگاداریتان:سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ خۆڕاییە."


جەختیشکراوەتەوە، ئەگەر هەر پرسیار یان ناڕەزایی یان ڕوو بەڕووی ڕێگری یان داواکردنی بەرتیل بویتەوە، پەیوەندی بکە بە هێڵی تەلەفونی بێبەرامبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ ژمارە (80012525 لە ئاسیا و کۆڕەکەوە) یان هێڵی تەلەفونی (062112525)