گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی نوێی وەزیری خوێندنی باڵا دەربارەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان

2020.10.27 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی نوێی وەزیری خوێندنی باڵا دەربارەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان

ناس کورد-

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم دووپاتیدەکاتەوە، بە گوێرەى سیستەمی خوێندنى ئاوێتە ئەولەویەت بۆ خوێندنى ناو کەمپەسە و دەشڵێت، کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی دەکەن بە زانکۆی سلێمانیی پزیشکی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2020، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم زانکۆى سلێمانیى بەسەرکردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆ کۆبووەوە س گفتوگۆ لەبارەى دەستپێکردنەوەی خوێندنی زانکۆکان کرا

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزیری خوێندنی باڵا جەختی کردەوە بە گوێرەى سیستەمی خوێندنى ئاوێتە ئەولەویەت بۆ خوێندنى ناو کەمپەسە، هیواشی خواست کاتێک بارودۆخەکە باشتر بێت هەمو وانەکان لە ناو کەمپەس بخوێنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " بەپێى راپۆرت و هەڵسەنگاندن و ڕێکارانەى لێژنەى باڵاى ڕوبەڕوبونەوەى کۆرۆناو وەزارەتى تەندروستى، زانکۆکان بە جێبەجێکردنى سەرجەم پرۆتۆکۆل و ڕێنمایەکان لەگەڵ رەوشى تەندروستى هەرێم دەگونجێنین، بەشێوەیەک پاراستنى گیانى خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانى زانکۆکان لەبەرچاو بگیرێت."

 

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، کار دەكرێت بۆ ئەوەی کەمپی ناوشاری زانکۆی سلێمانی بکرێتە زانکۆی سلێمانیى پزیشکی، بەمەبەستى زیاتر خزمەتکردنی شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە ئەنجومەنى زانکۆ کرد هاوکاری ئەم پرۆژەیە بن تا ئەم پڕۆژەیە سەربکەوێت، کە زەرورەتێکی گرنگە بۆ شاری سلێمانی.

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى هەمو ئەو دەنگۆیانەشی سەبارەت بە فرۆشتنی کەمپی ناو شارى زانکۆى سلمانى دەکرێت ڕەتکردەوە، دووپاتیشی كردەوە ئەو ڕەفتارە بەهیچ شێوەیەك ڕونادات، چونکە ئەو زانکۆیە دیاری مام جەلالە بۆ سلێمانی و وەکو هێمایەكی دیارە بۆ ئەم شارە.