ناس کورد-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو،قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستهكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیوای 14 و 16 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت، ئەوەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە و کۆتاییهێنان بە داعش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2020، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه و به‌و هه‌نگاوانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی په‌ره‌سه‌ندوتر و پرشنگدارتر هه‌نگاو ده‌نێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " په‌رۆشی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی سه‌رده‌می، كه سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتووبێت، به‌رزده‌نرخێنین. به‌ناوی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: " به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه خواستی ئێمه و هاوپه‌یمانانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌تر بكرێت و له‌گه‌ڵ هاوكارهكانماندا، به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌كه له‌تیرۆر و تیرۆریستانی داعش پاكبكه‌ینه‌وه."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، لهمهراسیمێكدا كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پڕۆسه‌ی پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه هات.