گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80

2020.10.27 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆژی یەکێتیی نیشیتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پشتگیری تەواوی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات بەتایبەت هێزەکانی 70 و 80، دەشڵێت، دەبێت چاکسازی هەموو جومگەکانی حکومەت بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2020، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە ستیڤ پاکەرین، راوێژکاری سەربازیی کونسوڵخانەی گشتیی بریتانیا لە هەولێر و سەرپەرشتیاری پرۆژەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و وەفدێکی هاوڕێی.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونووەکە، تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاكسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامی مەترسیەکانی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.

 

ئاماژە بەوەشکروە، لاهور شێخ جەنگی، هاوکاری و پشتیوانییە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند لە جەنگی دژی تیرۆر و پرۆسەی چاكسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هاوکات دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم کرد کە لەو پێناوەدا خستویەتیە گەڕ.

 

ئەوەش هاتووە، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، راشیگەیاند: " پشتگیریی تەواوی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی هیزەکانی پێشمەرگە دەکەم، هەر دامەزراوەیەکی سەربازی پێویستی بە چاکسازیی و یەکخستنەوە هەبێت نابێت بە بیانوی جۆراوجۆر رێگریی بۆ دروستبکرێت بەتایبەت یەکەکانی 70 و 80، هاوکات بنەمای یەکسانی رەچاو بکرێت بەتایبەت لە دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکاندا."

 

لاهور شێخ جەنگی جەختیشیکردووتەوە لە گرنگی بەشداریکردن و هاوسەنگی رێژەی ژنان لە ناو هێزی پیشمەرگەدا.

 

هاوسەرۆژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشكردووە: " دەبێت چاکسازی هەموو جومگەکانی حکومەت بگرێتەوە، حکومەت بەیەکسانی کار بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێم بکات و  دەسەڵاتەکان لە چوارچێوەی لامەرکەزیی ئیداریی و دارایی رێکبخرینەوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لاهور شێخ جەنگی داواشی کردووە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە  مەشق و راهێنان و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت تا هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی دەستوری عێراق خاوەن هێزێکی سەربازیی پرچەک و مەشق پێکراوی سەردەمیانە بێت.

 

ئەوەش هاتووە، لەلای خۆشیەوە ستیڤ پاکەرین، سوپاسی ئامۆژگاری و هەڵوێستەکانی لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ پشتیوانی لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هاوکات  ئامادەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە.