ناس کورد-
پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتاری پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کەمینەکان کۆتایی بە پرساندنی حکومەتی هەرێم هێنا و ڕاپۆرتی حکومەت و پاساوەکانی دواکەوتن و لێبڕینی موچەی پەسەند کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2020) پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی پرساندنی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و تیایدا ڕاپۆرتی حکومەت دەربارەی دۆخی دارایی و هۆکارەکانی دواکەوتن و لێبڕینی موچە خرایەڕوو.
لە دانیشتنەکەدا بە دەنگی 81 پەرلەمانتار ڕاپۆرتەکەی حکومەتی هەرێم قبوڵکرا و کۆتایی بە پرساندنی حکومەت هێنرا.
ئەگەرچی یاداشتی 23 پەرلەمانتارەکەی هەرێم بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت وجێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی بوو، بەڵام ئەوان لەجێی خۆیان ڕاپۆرتێکیان ناردە پەرلەمان.