گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتێکى دەگمەن مەترسی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات

2020.10.27 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکى دەگمەن مەترسی کۆرۆنا لەسەر منداڵان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

منداڵێکى تەمەن چوار ساڵان ماوەى چەند رۆژێکە چووەتە حاڵەتى بێهۆشییەوە، بەهۆى توشبوونى کۆرۆنا، لەحاڵەتێکى نوێدا کە مەترسی پەتاکە لەسەر منداڵان دەردەخات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی پێگەى سکاى نیوز ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) گریگۆرى چودى باوکى منداڵەکە هۆشداریی داوەتە دایک و باوکان لە مەترسی پەتاى کۆرۆنا بۆ سەر منداڵان و وێنەى کوڕەکەى بڵاوکردووەتەوە کە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى بەلجیکایە و بێهۆش کەوتووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێیوانەبووە منداڵەکەى توشى کۆرۆنا بووبێت، کاتێک پلەى گەرمى جەستەى زۆر بەرزبووەتەوە و سەرەتا پزیشکەکان ئامۆژگاریان کردووە لە ماڵەوە بیهێڵنەوە، بەڵام دواتر تەندروستى خراپ بووە و پەڵەى نامۆ لەسەر پێستى دەرکەوتووە.

 

دواى پشکنینى کۆرۆنا، دەرکەوتووە کە منداڵەکە توشى کۆرۆنا بووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بیروباوەرێکى باو لاى بەشێک لە پزیشکەکان هەیە لەبارەى ئەوەى منداڵان توشى کۆرۆنا نابن، یاخود بەشێوەیەکى سوک توشى دەبن، بەڵام ئێستا خەریکە ئەوە پێچەوانە دەبێتەوە.