ناس کورد-
ناوەڕۆکى وەڵامى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ پرساندنى لە پەرلەمان ئاشکراکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەوەڵامەکەیدا کە لە کۆبوونەوەى پەرلەمان خوێنرایەوە ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020)، قوباد تاڵەبانى رایگەیاندووە لەکۆبوونەوەى پێشووى پەرلەماندا بەئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەت، گفتوگۆیان لەسەر کۆى پرسەکان کراوە و وەڵامى پرسیارى پەرلەمانتارانیاندایەوە.
پرساندنى جێگرى سەرۆکى حکومەت لەلایەن کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێوە خوێنرایەوە و لەبارەى وەڵامەکەى قوباد تاڵەبانیشەوە رایگەیاند، لەبەرئەوەى ئامادەى کۆبوونەوەکە نین وەڵام نادەنەوە.