ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەناو هۆڵى پەرلەماندا هەوڵى "رفاندنى" مۆبایلەکەى دراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازم فاروق لە وتەیەکدا لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020)، دوو کەس کە ئەندامى پەرلەمان نەبوونە، چونەتە هۆڵى پەرلەمانەوە و هەوڵیانداوە مۆبایلەکەى لە گیرفانى "بفڕێنن".
هەروەها داواشى لە سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد لێکۆڵینەوە بکات لەو بارەیەوە، سەرۆکى پەرلەمانیش بڕیاریدا لێکۆڵینەوە بکات.