ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کێشەی گۆڕینی رەنگی ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانى سلێمانی چارەسەرکراوە.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند (27ى تشرینى یەکەمى 2020) ، کێشەی گۆڕینی ئاوی سلێمانی چارەسەرکراوە و هۆکارەكەشی شکانی بۆری سلێمانی- دوکان دوو بوو، چونکە لەکاتی چاککردنەوەی بۆری ئاودا لە هەندێک شوێندا ئاوەکە دەوەستێت و نیشتنێک روودەدات، بەڵام کاتێک ئاوی تازەی پێدا دەڕواتەوە تێکەڵاوییەک دروست دەبێت و رەنگەکەی دەگۆڕێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد بۆ دڵنیایی زیاتریش دەتوانن تەندروستی سلێمانی بەدواداچونی بۆ بکەن.