گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتى دارایى لەبارەى گەڕاندنەوەى سەدان ملیۆن دینار بۆ خەزێنەى حکومەت

2020.10.27 - 12:57
ڕونکردنەوەى وەزارەتى دارایى لەبارەى گەڕاندنەوەى سەدان ملیۆن دینار بۆ خەزێنەى حکومەت

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى گەڕاندنەوەى سەدان ملیۆن دینارى مانگانە بۆ خەزێنەى حکومەت بڵاوکردەوە.

 

لەراگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پڕۆژە یاساى چاکسازى و هەموارکردنەوەى لیستى موچەى پلەى شارەزاکان توانراوە مانگانە نزیکەى 350 ملیۆن دینار بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی (350) ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باس لەوە دەكرێت كە كاربە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (36)ی ساڵی 2004 و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا.