کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕەتیکردەوە هیچ حاڵەتێکى نوێی توشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرابێت.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، "هیچ توشبوویەکی مرۆیی بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە عیراقدا تۆمارنەکراوە."
ئەو ڕەتکردنەوەی وەزارەتى تەندروستى دوای ئەوە هات ئەمڕۆ سێشەممە (7ی ئایاری 2019) فەرمانگەى ڤێتێنەری سەر بە وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، کەسێک لە بەسرە توشی نەخۆشییەکە بووە.