گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە سوتانی جلەکانی پڕۆژەی مێینە

2020.10.27 - 10:56
لێدوانی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە سوتانی جلەکانی پڕۆژەی مێینە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سوتانی جلەکانی پڕۆژەی مێینە نین لەشاری سلێمانی، بەڵام هەر کەس و لایەنێک سکاڵا تۆمار بکات ئەوان بەدواداچوون دەکەن.

 

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئەوان ئاگاداری سوتانی ئەو جلانەی پڕۆژەی مێینە نین کە شەوی رابردوو لە شاری سلێمانى سوتێنراون، بەڵام هەر کەس و لایەنێک چ داواکاری گشتی یان رێکخراوی cdo  یان خاوەنی پڕۆژەکە سكاڵا تۆمار بکەن ئەوان بەدواداچوون دەکەن.

 

دوێنێ بەدرێژایی شەقامی سالمی شاری سلێمانی جلی ئەو ژنانە نمایشکرا کە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، پڕۆژەکە لەلایەن تارا عەبدوڵای شێوەکار بەپشتگیری cdo کرا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە.