گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مامۆستایەکى پێشووى زانکۆى گەرمیان بە کوژراویی دۆزرایەوە

2020.10.27 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایەکى پێشووى زانکۆى گەرمیان بە کوژراویی دۆزرایەوە

ناس کورد-

سەفا کەڵهوڕیی مامۆستاى پێشووى زانکۆى گەرمیان بە کوژراویی لە کەرکوک دۆزرایەوە، دواى دە رۆژ لە رفاندنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سمکۆ سابیر هاورێی ئەو مامۆستایە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى نوسیویەتى "مامۆستا سەفا کەڵهوڕیی مامۆستا لەزانکۆی گەرمیان  و دانیشتوی شاری کەلار ماوەی دە رۆژە لەسەر رێگەی خانەقین - کەلار  رفێندراوە، پێنج ڕۆژیشە تەرمەکەی لەگەڕەکی دۆمیز لەشاری کەرکوک دۆزراوەتەوە و دووشەممە کەسوکاری بەتیرۆرکردنەکەی ئاگادار کراونەتەوە".

 

ناس کورد بە پەیوەندى بە پۆلیسى گەرمیانەوە کرد، هەرچەندە هەواڵەکەیان رەتنەکردەوە بەڵام وتیان هیچ قسەیەک ناکەن لەو بارەیەوە چونکە لەدەرەرەى سنورى ئەوان رووداوەکە روویداوە.