گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایەکى ئاینى و کەسایەتییەکى دیارى سلێمانى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2020.10.27 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
زانایەکى ئاینى و کەسایەتییەکى دیارى سلێمانى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

مامۆستا مەلا ساڵح حاجى خەلیفە عەلى گۆڕەدێمى، زاناى ئاینى و کەسایەتى دیارى شارى سلێمانى دواى توشبوونى بە کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە پەیامێکدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیوویەتى  (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، هەواڵى کۆچى دوایى ئەو زانا ئاینییەى شارى سلێمانى راگەیاند و نووسیویەتى :

 

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسەو ماتەمینیی و پەژارەی خۆمان  بۆ کۆچی دوایی بەڕێز زانای ئاینیی و کەسایەتیی خۆشەویست مامۆستا مەلا ساڵح حاجی خەلیفە عەلی گۆڕەدێمی؛ دەردەبڕین، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە  هەموو لایەکمان ببەخشێت  و ڕۆحی بەڕێزیان شادبێت.