گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى بۆ ژمارەى کورسییەکانى پێکهاتەکە دەکات

سیاسەتمەدارێکى سوننە باسى هەرێمى سوننە و لەکارخستنى حەلبوسى دەکات 

2020.10.27 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکى سوننە باسى هەرێمى سوننە و لەکارخستنى حەلبوسى دەکات 

ناس کورد-

سەرکردەیەکى هاوپەیمانى هێزە نیشتیمانییەکان رایگەیاند، شیعەکان رۆڵێکى گەورە دەبینن لە لەکارخستن یان مانەوەى محەمەد حەلبوسى لە پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، دەشڵێت کردنەوەى دۆسیەى هەرێمى سوننە لەبەرژەوەندیان نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد کەربولى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە رایگەیاند، ئەو جموجۆڵە سیاسییەى لە ئارادایە بەسەرکردایەتى ئوسامە نوجێفى ئەنجامى هەماهەنگییە لەگەڵ حزب و کوتلە بچوکەکان.

 

وتیشى، زۆربەى سەرکردە سوننیەکان لەدواى ساڵى 2003ەوە تا ئێستا بەرنامەى هەڵبژاردنیان هەبووە نەک سیاسی، بەدوریشى زانى حەلبوسى لە ئێستادا لە پۆستەکەى دوربخرێتەوە و دەڵێت لایەنى شیعى لایەنێکى سەرەکییە لە پەرلەمان لەو پرسەدا.

 

لەبارەى هەرێمى سوننەوە، کەربولى جەختیکردووەتەوە کە لەکردنەوەى ئەو دۆسیەیە لەبەرژەوەندیاندا نییە، پەیوەندى بەتینیان لەگەڵ شیعە وڵات دەگەیەنێتە کەنارى ئارامى.

 

کەربولى پێشبینیدەکات سوننەکان لە هەڵبژاردندا 80 بۆ 85 کورسى بەدەستبهێنن بەپێی سیستەمى نوێی هەڵبژاردن و لەبەغدا 18 بۆ 20 کورسی بەدەستبهێنن.