گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسراوێک ئاراستەى وەزارەتى دارایى دەکرێت ’بەدواداچوون بۆ پارە خەرجکراوەکان دەکرێت’

2020.10.27 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
نوسراوێک ئاراستەى وەزارەتى دارایى دەکرێت ’بەدواداچوون بۆ پارە خەرجکراوەکان دەکرێت’

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان نوسراوێکیان ئاراستەى وەزارەتى دارایى کردووە و تیایدا داواى ڕونکردنەوە دەکەن لەبارەى پارە خەرجکراوەکان دەکات لەدواى پەسەندکردنى یاساى قەرزەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سوهام عوقەیلى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، سەرجەمى ئەندامانى لیژنەکەیان تێبینییان لەبارەى یاساى کورتهێنانى دارایى هەیە کە لەلایەن حکومەتەوە ئاراستەى لیژنەکە کراوە.

 

وتیشى "کۆدەنگییەک لە لیژنەکەدا هەیە بۆ میوانداریکردنى عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق و مستەفا غالب مخیف پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق، بۆ زانینى وردەکارى ئەو بڕە پارەیەى کە داواکراوە.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رونیکردەوە، لیژنەکەیان نوسراوێکى ئاراستەى وەزارەتى دارایى کردووە و تیایدا داواى رونکردنەوە دەکات لەبارەى پارە خەرجکراوەکان لەپاش پەسەندکردنى یاساى قەرزەوە.

 

جەختیشیکردەوە، هەرکات وەڵامى وەزارەتى دارایى گەڕێنرایەوە بۆ لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ وەڵامەکە دەکەن و پاشان بڕیار دەدەن.