گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەموكوڕییەكانی ئایفۆن 12 ئاشكرا كران

2020.10.27 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
كەموكوڕییەكانی ئایفۆن 12 ئاشكرا كران

ناس کورد-

بەشێک لەبەکارهێنەرانى ئایفۆن 12 باس لە چەند کەموکوڕییەکى ئەو مۆبایلە نوێیە دەکەن کە لەم مانگەدا کۆمپانیاى ئەپڵ خستیە بازاڕەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەى "الاقتصادیة"ى نێودەوڵەتى عەرەبی لە راپۆرتێکدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە رایگەیاند (27ی تشرینی یەکەمی 2020)، بەکارهێنەرانى ئایفۆنە نوێیەکە دەڵێن هەستیان بە جیاوازییەکى گەورە نەکردووە لەنێوان ئەو مۆبایلە و مۆبایلە کۆنەکەدا کە ساڵى ڕابردوو خرایە بازاڕەوە، بەتایبەتى لەگرتنى وێنە و ڤیدیۆ.

 

دەشڵێن، هەروەها ناسینەوەى روخسار لە  ئایفۆن 12 هەمان خێرایی ئایفۆنەکەى پێشووى هەیە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا کەموکوڕیی سەرەکى ئایفۆنى 12 پرۆى نوێ بەوە دیاریکراوە کە زوو شەحنى تەواو دەبێت، بەتایبەت لەکاتى کارپێکردنى تۆڕەکانى نەوەى پێنجەم، بەجۆرێک ئەگەر بۆ ماوەى دوو کاتژمێر و نیو کارى پێبکرێت  شەحنەکەى بەڕێژەى 18% کەمدەکات.

 

مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ پێکهاتوون لە iPhone 12 Pro، iPhone 12  iPhone 12 Mini،    iPhone 12 Pro Max، iPhone 12 Mini و هەروەها بڵندگۆی زیرەکی HomePod Mini .  

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە نمایشکردنەکەدا بڵاوکرانەوە، مۆبایلی iPhone 12 Pro  قەبارەی شاشەکەی 6.1 ئینجە، هەروەها (iPhone 12 Pro Max)  قەبارەی شاشەکەی 6.7 ئینجە و گەورەترە.  

  

هەروەها، هەر چوار مۆبایلە نوێیەکە سیستمی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G یان تێدایە، تەنیشتەکانی دیزاینێکی جیاوازیان هەیە و تەختن و هاوشێوەی iPhone 4 ـی کۆنن، کە ئەوەش یەکەمین گۆڕانکاری بەرچاوە لە دیزاینی ئایفۆنەکاندا لەو کاتەوەی iPhone X لە ساڵی 2017 ڕاگەیاندرا.  

 

شوشەی شاشەی ئایفۆنەکان خاوەن تەکنەلۆژیایەکی نوێیە بە ناوی Ceramic Shield، خۆڕاگری لە شاشەی سەرجەم مۆبایلە زیرەکەکانی دیکەی ئێستا بەهێزترە و شەش هێندە خۆڕاگرترە بۆ بەربوونەوە.  

 

ئایفۆنە نوێیەکان بە چیپی A14 Bionic بەهێز کراون، کە کە خاوەن شەش یەکەی ناوەکییە و بە ڕێژەی 50% خێراترە لە مۆبایلەکانی دیکە، هەروەها چوار ناوکی گرافیکی هەیە و بە ڕێژەی 50% خێراترە لە مۆبایلەکانی تر.  

 

مۆبایلی iPhone 12 Pro لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرای بە توانایە لە جۆرەکانی Wide کە 12 مێگاپێکسڵ و Telephoto و Ultra-Wid، هەروەها ڕوونی کامێرای  iPhone 12 Pro Max بریتییە لە 12 مێگاپێکسڵ.  

  

جگە لەوانە، هەستەوەرێکی دیکە لە پاڵ کامێراکانی دیکەی ئایفۆنەکاندا هەن بە ناوی LIDAR Scanner، کە تایبەتە بە ڕاستی خەیاڵی AR و جۆرایەتی وێنە ڕووناکییە کەمەکان بۆ شەش هێندە زیاد دەکات و تایبەتمەندی Night Mode کارا دەکات.  

 

هاوکات ئایفۆنە نوێیەکان پشتگیری لە تایبەتمەندی MagSafe دەکات بۆ باشترکردنی ئەزموونی بارگاویکردنەوەی بێوایەر و بارگاویکردنەوە بە خێرایی تاوەکو 15 وات دەکەن. هەروەها بەرگری دەکەن لە بەرانبەر تۆز و ئاو و شلەمەنییەکان.  

 

تایبەتمەندییەکی نوێی دیکەی ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max  ئەوەیە ڕێگەت پێ دەدات ڤیدیۆ بە شێوەی HDR و بە هاوکاری Dolby Vision HDR و بە ڕوونی 4K 60 fps تۆمار بکەی و ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکان لە ئەپی Photos دەستکاری بکرێن، ئەو تایبەتمەندییەش بۆ یەکەم جارە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکار بهێندرێت.  

 

ئایفۆنە نوێیەکان بە ڕەنگەکانی ئاڵتونی و ستیلی بێخەوش و شینی نوێ، بە بیرگەکانی 128 و 256 و 512 گێگابایت بەرهەمهێنراون و  نرخەکانیش لە دەستپێکی 999$ بۆ iPhone 12 Pro، 1099$ بۆ iPhone 12 Pro Max .