ناس کورد-
وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سێ ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی تێدایە و ڕەتیدەکەنەوە ئاگاداری هیچ ئۆپراسیۆنێک بن کە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنەکە بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە " گروپێکی پەکەکەیان دەستگیرکردووە کە ویستویانە ئاسایشی هەرێم تێکبدەن و کاری تیرۆرستی ئەنجامبدەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە درەنگانی شەوی (دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2020) بەناوی وتەبێژێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: " ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه، له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره نین كه رۆژی دووشەممە له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه."
ئەوەش خراوەتەڕوو: " بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌و به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌و چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری رووداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت."
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: " لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش‌دا، دوو پیلان پووچەڵکرانەوە کە یەکێکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) پلانی بۆ دانرابوو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان پووچەڵکرانەوە و گروپێکیش دەستگیرکران."
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش‌دا، دوو پیلان پووچەڵکرانەوە کە یەکێکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) پلانی بۆ دانرابوو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان پووچەڵکرانەوە. هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپاوە هەیە و لە لایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی کە بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیيانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاریی پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلوماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".