گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵخۆشکەرە بۆ کەسانى بە تەمەن

زانیاریی نوێ لەسەر ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد ئاشکرا دەکرێت

2020.10.27 - 00:07
زانیاریی نوێ لەسەر ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

کۆمپانیاى پیشەسازى دەرمانى ئیسترازینیکاى (AstraZeneca) هاوبەشى بەریتانیى و سویدى ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڤاکسینەى کە زانکۆى ئۆکسفۆرد لەدژى کۆرۆنا پێشیخستووە پاڵنەرى بەرگرى وەکو یەک لەلاى کەسانى بەتەمەن و گەنجەکان دروستدەکات.

 

لەلێدوانێکى دا بۆ ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەزر کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە وتەبێژى کۆمپانیاکە (26ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە: " خۆشبەختانە دەبینین ڤاکسینەکە لەلاى کەسانى بەتەمەن و گەنجەکانیش کاردانەوەى باشى هەیە، ئەو ڤاکسینە بەڕێژەیەکى کەم کاردانەوەى نەرێنى لاى بەتەمەنەکان دروستکردووە بەتایبەت ئەوانەى کە پەتاکەیان بەتوندى گرتووە". 

 

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینى دەکرێت ڤاکسینەکەى زانکۆى ئۆکسفۆرد و کۆمپانیاى ئیسترازینیکا یەکەم ڤاکسین دەبن کە لەلایەن دەستەى ڕێکخستنى بەریتانیاوە ڕەزامەندیان لەسەر دەدرێت، سەربارى ڤاکسینەکانى هەر یەکە لە کۆمپانیاى فایرزى ئەمەریکى و بیونتیکى ئەڵمانیش لەقۆناغى کۆتاییدان بۆ ئەوەى ڕەزامەندییان لەسەر بدرێت.