گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسا بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر دۆزینەوەى ئاوى لەسەر مانگ ڕاگەیاند

2020.10.26 - 23:54
ناسا بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر دۆزینەوەى ئاوى لەسەر مانگ ڕاگەیاند

 لەڕاگەیەنراوێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ (26ى تشرینى یەکەمى 2020) ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، دەزگاى ناسا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، لەلایەن دەزگاى ستراتۆسسمفێرەوە بۆ زانستى گەردوونناسیی کە دەزگاى سۆفیاى پێدەوترێت لەڕێگەى بەکارهێنانى ئامێرێکەوە بوونى ئاو لەسەر مانگ  دۆزراوەتەوە.

 

دەزگاى سۆفیا ئەوەشى ئاشکرا کردووە، بەهۆى ئامێرە تایبەتمەندەکانەوە و لەسەر زەوییەوە دەتوانرێت لەنیوە گۆى باشوورى مانگەوە گەردیلەى ئاو لەکونە گەورەکانى سەر مانگ ببینرێت.

 

پێشتریش لەمیانەى هەوڵ و گەڕانەکان بەسەر مانگدا، تێبینى بوونى جۆرێک لە مادە لەشێوەى هایدرۆجین کراوە .

 

لەوبارەیەوە، پۆل هیرتز، بەڕێوەبەرى بەشى فیزیاى گەردوونى لەناسا ڕایگەیاندووە، چەند ئاماژەیەکیان پێگەیشتووە لەبارەى بوونى پێکهاتەکانى ئاو لەسەر مانگ کە بەر تیشکى خۆر کەوتووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دۆزینەوە نوێیەکان چەند پرسیارێک لەبارەى ئەوەى لەبارەى مانگەوە دەزانرێت بەدواى خۆێدا دەهێنێت.

 

ناسا ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئەو ڕووداوە نوێیەش بەواتای ئەوەیە دووبارە بیرکردنەوەیان دابڕێژنەوە لەبارەى چۆنیەتى دروستبوونى ئاو لەسەر مانگ بەبێ هەوا.