گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی کشتوکاڵەوە لەبارەی بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتەی خۆماڵی

2020.10.26 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی کشتوکاڵەوە لەبارەی بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتەی خۆماڵی

ناس کورد-

وەزارتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، پێش هاتنی وەرزی بەرهەمهێنانی تەماتە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستی كردووە بە چەند هەنگاوێك بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی تەماتە و جوتیاران دەتوانن گرێبەست لەگەڵ كارگەكانی دۆشاوی تەماتە بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هەردوو كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر و شارەزووری كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارتی کشتوکاڵ، لە دانیشتنەكە به ئامادەبونی بریكار، راوێژكار و ستافی پسپۆڕی وەزارەت  گفتوگۆكرا لەگەڵ هەردوو كارگەكەو تایبەت بە هەنگاوەكانی دوای كردنەوەی كارگەكان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.

 

ئەوەش هاتووە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكرد: "پێویستە ئامادەكاریەكانمان دەست پێبكات بۆ دابینكردنی بنەتۆوی گونجاو بۆ جوتیارانمان كەلەبواری پیشەسازیدا دەتوانرێت بەكار بهێنرێت و دواتر لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمدا له چوار چێوەی گرێبەستێكی یاسایدا كە لەنێوان جوتیاران و كارگەكانی دۆشاوی تەماتە ئەنجام دەدرێت و بەرهەمی تەماتە دەكڕدرێتەوە."

 

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە: "بۆ ئەو مەبەستە لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ هەردوو كارگەكە واژۆ دەكەین و گرێبەستەكەش دوای ئامادەكردن بڵاودەكەینەوە بۆ ئەوەی جوتیاران بەرچاویان روون بێت لەئەنجامدانی گرێبەست و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان."

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " پێش ئەم هەنگاوە دانیشتنی تایبەت ئەنجام دەدەرێت لەگەڵ جوتیارەكان بۆ گوێگرتن لەسەرنجەكانیان تاوەكو بەهەمووان بتوانرێت بەبازاڕكردنی بەرهەمەكان لە ئەستۆ بگیرێت."