گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كیتۆ .. یەكێك لە نوێترین سیستمەكانی خواردن و ڕێجیم بۆ كێش دابەزاندن

2020.10.26 - 22:54
كیتۆ .. یەكێك لە نوێترین سیستمەكانی خواردن و ڕێجیم بۆ كێش دابەزاندن

ناس کورد-

کیتۆ ئەو بەرنامە خۆراکیەی کە لە جیهاندا بۆ دابەزاندنی کێش و چارەسەرکردنی نەخۆشی و کەمی ڤیتامینات بەکاردێت و لە ئێستاشدا لە کوردستان پەیڕەو دەکرێت و بەپێی ئەنجامەکان کۆمەڵێکی زۆر هاوڵاتی سودیان لێی بینیوە، چییە و چۆن جێبەجی دەکرێت ؟ سود و زیانەکانی چێن ؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تر لەبارەی کیتۆ لە راپۆرتێکدا دەخەینە روو.

 

لەبارەی کیتۆوە مەزن جەمیلە چالاکوانی کیتۆ و خوێندکاری کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی و هاوکات ئادمینی گروپی کیتۆ دایت بۆ کورد زمان کە گروپێکە هەموو زانیارییەکی لەبارەی کیتۆ تیایە و ئەندامانی ئەو گروپە زۆرینەیان کیتۆ دەکەن و سودیان لێبینیوە هەم بۆ دابەزاندنی کێش و هەم بۆ کەم بونەوەی نەخۆشی، چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی کیتۆوە بە هاووڵاتیان دەدات:

 

کیتۆ دایت، بە واتای کەمخواردنی کاربۆهیدرات، هەروەها جێگرتنەوەی بە چەوری، کە ئەمەش مێتابۆلیزمی لەشت دەگۆرێ بۆ بارێک کە پێی دەوترێت کیتۆسس.

 

کاتێک ئەمە روودەدات، لەشت زۆر بەتوانا دەبێت لە سووتاندنی چەوری بۆ دەستکەوتنی وزەی پێویستی لەش، هەروەها گۆڕینی چەوری بۆ کیتۆن لە جگەردا کە وزەی پێویست بۆ مێشک دابیندەکات.

 

کیتۆ دایت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی شەکری لەش و وەڵامدانەوەی خانەکانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولين، واتا دەکرێ وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بەکاربهێنرێت، هەروەها ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، لەڕاستیدا زۆرینەی لێکۆڵینەوە تازەکان دەریانخستووە کە کیتۆجنیک دایت، زۆر کاریگەرترە لە ڕێگاکانی دیکەی کێش دابەزاندنی وەکو نەخواردنی چەوری و رێگا کلاسیکییەکانی دیکە.

 

دەستپێکی کیتۆ بە رۆژوو دەست پێدەکات، کە بەڕۆژوبونی زانستییە، لەم رۆژوەدا ئەبێت ١٦ کاتژمێر یان زیاتر هیچت نەخواردبێت، ئیتر کاتەکەی هەر کاتێک بێت ئەوە خۆت دیاری دەکەیت، هەر خۆراکێک کە ئەنسۆلینی لەش نەرژێنێت نابێتە هۆی شکاندنی رۆژوەکە، واتە دەتوانی ئاو و چا و قاوە بخۆیتەوە، دواتر دوای ئەو ماوەیەی کە دیاری کراوە لەرێگای یەکێک لە خواردنە ئامادەکراوەکان بە بەرنامەی کیتۆ رۆژووەکەت ئەشکێنیت.

 

چی بخۆیت لە کیتۆ دایێتدا؟

 

کیتۆ دایێت واتا خواردنی:

 

 ڕێژەی 70 بۆ 75  ٪ چەوری.

 

ڕێژەی 20 بۆ 25 ٪ پرۆتین.

 

ڕێژەی 5 ٪ کاربۆهێدرات.

 

 

ئەوە چۆن دێتە کایەوە، لە ڕێگای خواردنی چ خواردەمەنییێکەوە:

چەورییەکان:

 

یەکەم: دوگی مەڕ، یان چەوری ئاژەڵەکانی تر. ئەمە زۆر باشە و سەرچاوەی سەرەکیت دەبێت، لە بازاڕیش بەردەستە، نرخەکەشی زۆر گران نییە، دەبێتە خواردنی سەرەکیت.

 

دووەم: کەرە، بە تایبەت کەرەی کوردی و خۆمالی، تا پێت بکرێ دووربی لە خواردنی لە قوتوو نراو.

 

سێیەم: قەیماغ، ئەوەش بە هەمان چەشنی کەرەکە، خۆماڵی بێت، باشترە تاوەکو لە قوتونراو و مەعەلەب بێت.

 

چوارەم: زەیتی زەیتوون، زەیتی زەیتوونی سروشتی، زەیتی زەیتوون بۆیە زۆر باشە چونکە تەنها بە گوشینی زەیتوونەکە، ڕۆنەکە دێتە دەرێ، پێویستی بە هیچ کارلێکێک نییە.

 

پێنجەم: ڕۆنی گوێزی هیندیش لەو دایێتە بەکار دێت، ئەگەر بەر دەستت کەوت. زۆر بەسودە و ڕۆنەکەی خراپ نییە.

 

گۆشتەکان:

 

یەکەم: گۆشتی سور، لە هەمووی باشترە، چ گۆشتی گۆلک و مانگا بێت، چ گۆشتی بەرخ بێت. بەڵام وا باشە باش بکولێندرێن، تا ئەگەر نەخۆشیێک لە ئاژەلەکە هەبێت لە ڕێگای گۆشتەکەیەوە بۆت نەگوازرێتەوە، لەبەر ئەوە برژاندن زۆر باش نییە، کوڵاندن باشترە!

 

دووەم: گۆشتی سپی، گۆشتی مریشک و پەلەوەرەکانی تر، بە گشتی ئەوە وا باشترە بە دونگی مەڕ سوری بکەیتەوە، ئینجا بیخۆی، چونکە تەنها خۆی، چەوریێکی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەگەڵ دونگدا، چەور دەبێت، بۆیەش زۆر باشە، هەم زۆر ناکەوێت و هەم پێویستییەکانی جەستەت پڕ دەکاتەوە.

 

سێیەم: گۆشتی ماسی و هەموو زیندەوەرە دەرییاییەکانی تریش هەروا، ئەمانە بە گشتی باشن و لەو دایێتەدا دەخورێن، بڕی پرۆتینی پێویست دابین دەکەن، تامیشیان خۆشە، بەس ماسی وا باشترە بە دونگ یان کەرە سورۆ بکرێتەوە، تاوەکو ببرژێنرێت، چونکە بە سورۆکراوی چەوری زیاتر دەگرێتە خۆی.

 

سەوزەکان:

 

جەرجیڕ، سپێناغ، خەس، بیبەری شرین، کەرەوز، خۆی ئامانج لەو بڕگەیە، بەدەست خستنی فایبەری پێویستە، بۆ ئەوەی کۆئەندامی هەرست توشی کێشە نەبێت، چونکە لە کیتۆ دایێتدا، هەمیشە قەبزی لەگەڵ دایە، بۆیەکانێ، پێویست و گرنگە، کەسەکە فایبەر بخوا، فایبەر خۆی لە خواردنی جەرجیڕ دەبینێتەوە، کەرەوزیش هەروا، بە تایبەت قاسکەکەی، هەروها سلقیش، قاسکەکەی، دەکرێ سەرچاوەی باشی فایبەر بێت، تەماتەش، بەڵام زۆر بە کەمی، واتا هەر بۆ تام، بەڵان ئەوەی کە زۆر زۆر گرنگە، برکۆلییە، برۆکلی هەم زۆر باشە، هەم زۆر دەوڵەمەندە، هەم فایبەریشی زۆرە، لەبەر ئەوە سورکردنەوە و بە خاوی خواردن و کولاندنی برۆکلی، دەبێ بە کاری دایمیت، باشیش ئەوەیە کە تامی زۆر خۆشە، هەروەها برۆکلی فایبەری پێویستیشی تێدایە، جگە لە پێویستی تری جەستە. کەمترین کاربۆهایدرەتیشی تیایە.

 

سیر باشە بخورێ، بەڵام پیاز زۆر نا، بە کەمی.

 

بەهاراتەکان، بە گشتی زۆر باشە بەکار بێن، ڕێژەکەی بە ئارەزووی خۆت، هەروەها خواردنەکان تا بکرێت سوێر بن، چونکە بۆ بالانسی جەستە گرنگن، کاتێک کە کیتۆیی دەژیت، خوێش لەگەڵ گۆشتدا، تامێکی خۆشی هەیە، کە ئەوەش هەر باشە.

 

چەرەس و ناوکەکان:

 

 گوڵەبەڕۆژە و گازۆ و گوێز، هەرچی ئەوەی کە ناوکە و چەورە، دەگرێتەوە، بادەمیش هەروا، عەلی بابەش هەروا، ئەمانە بە گشتی دەکرێ وەک سەر گەرم کردن و بێزار نەبوون، کەسێک کە پەیڕەوی کیتۆ دەکات، بیانخوات.

 

زۆر گرنگ:

 

یەکەم:هێلکەیە، هێلکە هەم بە سورۆکراوی، بەو ڕۆنانەی کە باسمان کردن، هەم بە کوڵاوی، زۆر باشە و زۆر هەرزان و بەر دەستیشە. چەوری و پرۆتینێکی زۆری تێدایە.

 

دووەم: ماست

 

سێیەم:پەنیریش باشە، بەڵام پەنیری کوردی، پەنیری لە قوتو نراو و پەنیری کارگەیی نا.

 

چوارەم: خامەش زۆر پراکتیکییەوە و دەکرێ بە کاری بێنی و بیخۆی.

 

زەیتوونیش دەتوانی بخۆی.

 

میوەکان:

 

لە میوەکان، ئەڤۆکادۆ زۆر باشە  بەڵام لە کوردستان کەم دەستدەکەوێت، بەڵام شلک هەیە کە زۆر باشە، ئینجا کالەک و شوتی و توو و لیمۆ و هەندێ میوەی تر، بەس ئەمانە بە کەمی بخورێن باشە، زۆر بە کەمی، زیاتر ئامانج چەورییە.

 

 

کیتۆ چی گۆڕانکارییەک لە لەش دروست دەکات؟

 

کاتێک سەرچاوەی وزەی لەش دەگۆڕێت، کە لەش لەجیاتی بەکارهێنانی گلوکۆز کیتۆن بەکاردەهێنێت، جۆرێک گۆڕانکاری لە لەشدا رودەدات کە بە پەتای کیتۆیی ناودەبرێت، ئەم پەتایە مەرج نییە لەهەموو ئەو کەسانەدا دروست ببێت کە کیتۆ دەکەن، بەڵکوو بەپێی لەشی کەسەکانە، کە خۆی لە سکچون یان قەبزی و سەرسوڕان و دابەزینی زەخت دەبینێتەوە هەندێک کەسیش بەهۆیەوە قژیان دەوەرێت، بەڵام هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لەسەرەتای دەستپێکی کیتۆدا رودەدەن و دواتر نامێنن.

 

کێن ئەوانەی ناتوانن کیتۆ بکەن؟

 

بەگشتی هەموو کەسێک دەتوانێت کیتۆ بکات، مەگەر تەنها ئەو کەسانەی لەناو جەستەیاندا ئەو ئەنزیمانەیان نییە کە کیتۆن بەرهەم دەهێنێت، یاخود ئەو کەسانەی ناتوانن دوگ و چەوری بخۆن و پێی رانەهاتون.

 

کێن ئەوانەی کە دژایەتی ئەم دایێتە دەکەن؟

 

یەکەم:کۆمپانیاکانی دەرمان، چونکە دایێتی کیتۆ واتا بەکارهێنانی کەمتری دەرمان، بەهێزتر بوونی سیستەمی بەرگری لەش، کەم بوونەوەی هەوکردن و ئێش و ئازار..

 

دووەم: ڕێکخراو و دەزگاکانی خۆراک، چونکە دەزگاکانی خۆراک کارتۆنین و لە لایەن کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانەوە ئاراستە دەکرێن.

 

سێیەم: کارگە و کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی مەعکەڕۆنی و شیرینی و ئارد و گەنمەشامی، ئەوانەشی کە خەریکی لە قوتوو نانی خۆراکن، ئەو کۆمپانیانەی خۆراکی زەیتی بەرهەم دەهێنن، سەرکەوتنی خواردنی کیتۆنی واتا سەرکەوتنی ئەوان.

 

چوارەم: بازرگانان و هاوردەکەران، چونکە سیستەمی دایتێ کیتۆنی هانت دەدات بۆ برەو دان بە بەرهەمی خۆماڵی، کڕینی گۆشتی سروشتی، کڕینی پەنیری سورشتی، کەرەی کوردی، مریشکی سروشتی، وەلا خستنی ئاژەڵی کارگە و دەواجنەکان، وەلا خستنی هەرچی کەرەستەی بازرگانی خێرا و ناتەندروستە.

 

 

کفری کیتۆ چییە؟

 

بە هیچ شێوەیەک نابێت، ئەو هەموو چەورییە بکەیتە خوێنت، دوای ئەوەش بچی شیرینیەک بخەیتە دەمت، یان نانێکی گەرم یان سەمونێک بخۆیت، یان قاپە برنجێک، ئەوە ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشی و ڕوداوی لەناکاو زیاد دەکات، تەنانەت بالانس و تەرکیزت تێک دەدات، چونکە خواردنی نان یان برنج، یان هەر جۆرێکی تر لە کاربۆهێدرات، وا دەکات کە ئینسولین بڕژێت، کاتێک کە تۆ خوێنت پڕە لە چەوری، ئینسولینیش بڕژێت، ئەوسا چەورییەکان دەچنە ناو خانەکانتەوە و توشی کێشە دەبیت، خوێنت لە یەک کاتدا ئاستی چەوری و ئاستی شەکریشی بەرز بێت، کێشەیە، کفرە!

 

بۆیە هەندێک کەس لە کاتی شیفت بوون و چوونە سەر دایێتی کیتۆنی بەڕۆژوو دەبن، هەڵبەت بەڕۆژوو بوونەکە ئاو خواردنی تێدایە، (لە زانستی پزیشکیدا بە هیچ شێوەیەک ئاو نەخواردن باش نییە، ئاو هەمیشە باشە) ئەو بەڕۆژوو بوونە بۆ ئەوتە کە گلوکۆزی خوێن کۆتایی پێ بێت، ئەوەی کە لە جگەریشدا خەزن کراوە، کە دوای دوازدە کاتژمێر لە نەبوونی خۆراک دەست دەکا بە سوتان، ئەویش بسوتێ، ئەوجار تۆ چەوری ڕۆ بکەیتە ناو گەدە و ریخۆلەتەوە، لەوێشەوە بۆ خوێنت، لەبەر ئەوە، خواردنی چەوری و دایێتی کیتۆنی، زۆر باشە، بەڵام، فێل کردن و خواردنی قوتیێک ببسی، یان شرینی، زۆر بە خراپ دەشکێتەوە، ئەوە هەر،میوەیەکی شرینیش دەگرێتەوە، بۆ نموونە، مۆزێک، یان هەنارێک.

 

ئەگەر ویستت هەبوو کە شیرینی بخۆی، یان ئەو خواردنانەی کە نەتخواردوون بیخۆی، ئەوە وا باشە تا ماوەیەکی زۆر خواردن نەخۆی، بۆ نموونە، ئێوارە کە نانت خوارد، نان نەخۆی تا ئێوارەی دوایی ئینجا ئەوکات کیتۆیەکەت بشکێنی و شتی تر بخۆیت.

 

 

کە چوویتە کیتۆوە، چەوری خوێن بەرز دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵیدا چەوری باشیش بەرز دەبێتەوە، بۆیە کێشەت نابێت، هەرچەندە لە حەفتەی یەکەمین ئەگەری توشبوون بە پەتای کیتۆیی لە ئارادایە، بەڵام شتێکی کاتییە و دەرباز دەبێت.

 

کاریگەری کیتۆ لەسەر نەخۆشییەکان:

 

ڕۆماتیزم: هەوکردن و ئازار بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

 

شەکرە: شەکرە لە جۆری دوو، ئەگەری توشبوون پێی نامێنێت، ئەگەریش هەتبێت، کۆنترۆل دەبێت و دوای ماوەیەک پێویستی بە ئینسولین نامێنێت. شەکرە لە جۆری یەک، بۆماوەییە و چارەسەری نییە، بەڵام لە ڕێگای کیتۆنەوە، حالی نەخۆشەکە باشتر دەبێت و ئینسولینی کەمتری پێویستە.

 

ئەلزەهایمەر: ئەگەر کەسێک ئەلزەهایمەری هەبێت، بەو دایێتە باشتر دەبێت، ئەگەر کەسێک لە قۆناغی توشبوونی زەهایمەریش بێت، بەو دایێتە دوور دەکەوێتە لە ئەگەری توشبوون، خۆ ئەگەر کەسێک دایێتی کیتۆیی پەیڕەو بکات، لە زەهایمەر، بەدوور دەبێت.

 

گەشکە: سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی گەشکە لە ئەوروپا و ئەمەریکا، منداڵان دەخەنە سەر ئەو دایێتە، چونکە بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکارییان تێدا دروست دەکات و ژمارەی جارەکانی ڕوودانی گەشکە کەم دەکاتەوە، بە تایبەتیش لەو نەخۆشانەی کە دەرمان هیچ کاریگەریێکی نییە بەسەریانەوە، کیتۆ دایێت دەرمانە و بەکار دێت.

 

شێرپەنجە: شەکر بە هەموو شێوەیەک خۆراکی شێرپەنجەیە و خواردنی کیتۆیی باشترین چارەسەرە بۆ سەرەتان و بە تایبەتیش لەگەڵ دەرمانیی کیمیایی پەیڕەو بکرێت، زۆر ئەنجامگیرە و باشە، ئەگەر کەسەکە چاکیش نەکاتەوە، ڕێژەی زیندوو مانەوەی زیاد دەکات و تەمەنی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

 

قەلەوی: یەکێک لە نەخۆشییەکانی سەردەم، قەلەوییە، کیتۆ دایێتی قەلەوی لەناو دەبات، کاریگەرتین سیستەمە بەرامبەر بە قەلەوی، باشترین شێوازی لاواز بوونیشە، چونکە جەستە دەست دەکات بە سوتاندنی چەوری، نەوەک ماسولکە، بۆیە جەستەی کیتۆیی جەستەیەکی پڕ ماسولکە و بێ چەوری دەردەچێت.

 

جگە لەوانەش، توانای لەبەرکردن و لەبیرنەکردن زیاد دەکات، لەسەر مشکیش تاقی کراوەتەوە، ئەو مشکانەی دایێتی کیتۆنی بوون، بیرەوەرییان بەهێزتر بووە، جگە لە بیرەوەرییان، توانای مێشکییشیان بەهێزتر بووە.

 

سەرچاوە: puk media