گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن هەستى بۆنکردن لەدواى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دەگەڕێنیتەوە؟

2020.10.26 - 22:32
چۆن هەستى بۆنکردن لەدواى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دەگەڕێنیتەوە؟

ناس کورد-

بەپێى شارەزایانى بواری تەندروستی و وتەى ئەو نەخۆشانەى کە چاکبوونەتەوە لەپەتاى کۆرۆنا، یەکێک لە نیشانەکان لەدەستدانى هەستى بۆنکردنە، پزیشکێکى پسپۆڕى ڕووسى چەند ڕێنماییەک بۆ گەڕانەوەى ئەو هەستە لەدواى چاکبوونەوەى تەواوەتى لەڤایرۆسى کۆرۆنا دەخاتەڕوو.

 

لەلێدوانێکى دا بۆ ماڵپەڕى ( ئار بى کا)ى ڕووسى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدوڵا جۆگهایفى، پزیشکى ڕووسى (26ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، پێویستە بەگیراوەی ئاو و خوێ لووت بشۆردرێت، هەروەها هەوا لە ناو ماڵدا هاتوچۆ بکات و بەشێوەیەک ڕێکبخرێت لەدەرەوە هەوا بێتە ناو ژوورەکان و دەرچوونی هەواش تێیدا ئاسان بێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پێویستە چەند ڤیتامینێک لەوانە ڤیتامین (بی) بەکاربهێنرێت بۆ چالاک کردنەوەى خانەى ماسولکەکان و هەروەها ڕێکخستنى خواردەمەنى و ئاو بەشێوەیەکى دروست و دوورکەوتنەوە لە نۆشینى خواردنەوە بێهۆشکەرەکان و نیکۆتیندارەکان ڕۆڵى لەگێڕانەوەى هەستى بۆنکردن هەیە.

 

دەشڵێت، گەڕانەوەى ئەو هەستە بۆ ئەوانەى چاک دەبنەوە، لەڕێگەى گەیشتنى هەوا بەکۆتایی دەمارەکانى ناو لووت، لەکەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆڕێت، هەیە ئەو هەستەى زوو بۆ دەگەڕێتەوە هەشە درەنگتر.