گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا لەبارەی خۆبەدەستەوەدان پەیامێکی ئاڕاستەی ئازەربایجان کرد

2020.10.26 - 22:14
سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا لەبارەی خۆبەدەستەوەدان پەیامێکی ئاڕاستەی ئازەربایجان کرد

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئەوەى ئازەربایجان دەیەوێت ئاشتى نیە، بەڵکو خۆبەدەستەوەدانى قەرەباغە و هەرگیز گەلى ئەرمینیاش خۆى بەدەستەوە نادات.

 

لەپۆستێکى دا لەسەر پەڕەکەى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، نیکۆل باشینیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا (26ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند: " دەمەوێت هەمووان ئەوە بزانن، ئازەربایجان چارەسەرێکى مامناوەندى ناوێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە، بەڵکو خۆبەدەستەوەدانى قەرەباغى دەوێت"

 

سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا دەشڵێت: " ئێمە ئامادەین سازش بکەین تەنانەت سازشێک ببێتە ئازاریش بۆمان، بەڵام گەلى ئەرمینیا هەرگیز ئامادە نیە خۆى ڕادەست بکات". 

 

لەبارەى چارەنوسى دواهەمین ئاگربەست کە لەنێوان هەردوولادا هاتەکایەوە، باشینیان ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو ئاگربەستە بەهۆى ئەوەى ئازەربایجان شەڕى دەوێت درێژەی نەکێشا وەکو ئەوانەى پێشوو.

 

ماوەیەکە بەهۆى ناکۆکیەکانیان لەسەر هەرێمى ناگۆرنى قەرەباغ، شەڕى سەربازى لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاندا دەستى پێکردووە و بەنێوەندگیرى نێودەوڵەتیش چەند جارێک ئاگربەست هاتووەتە کایەوە، بەڵام دواتر ئەو ئاگربەستە شکێنراوە.