گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆناڵد ترەمپ لێدوانی نوێ لەبارەی کاتی ئامادەبوونی ڤاکسینى کۆرۆنا دەدات

2020.10.26 - 21:26
دۆناڵد ترەمپ لێدوانی نوێ لەبارەی کاتی ئامادەبوونی ڤاکسینى کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەمنزیکانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەردەستدەخەن و وڵاتەکەشى ئەو بەڵایە تێدەپەڕێنێت.

 

دواى گەیشتنى بەویلایەتى پەنسلڤانیاى وڵاتەکەى لەلێدوانێکى دا بۆ ڕۆژنامەنوسان کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا (26ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند:"بەمنزیکانە ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا ئامادە دەکرێن". 

 

وتیشى، ئیدارەکەى کارى زۆر باشى کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەمەریکا ئەو بەڵایە تێدەپەڕێنێت. 

 

وتەکانى سەرۆکى ئەمەریکا لەکاتێکدایە بەپێى ئامارەکانى زانکۆى جۆنز هۆپکنزى ئەو وڵاتە، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا نزیکەى 80 هەزار حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە و لەسەرەتاى هاتنى وەرزى پایزیشدا حاڵەتەکانى گیان لەدەستدان ڕۆژانە دەگاتە 800 کەس.

 

پێشتریش مارک میدۆز، بەرپرس لەکۆشکى سپى ئەوەى ڕاگەیاند، ناتوانرێت تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکرێت، بەهۆى ئەوەى پەتاکە وەکو ئەنلفۆنزاى وەرزى بەربڵاوە.