گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند

2020.10.26 - 20:39
وێنە؛ تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند

ناس کورد-

ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

 

ئاژانسەکە (دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: " ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرین ڕوویدا کە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو بووە و تەقیوەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، بەڵام تائێستا ژمارەیەکی دیاریکراو بڵاونەکراوەتەوە.