ناس کورد-
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی توشی کۆرۆنا بوبێت و ڕایگەیاند، تەنها بەرکەوتەی لەگەڵ توشبوویەک هەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "د. سەباح هەورامی توشی کۆرۆنا نەبووە، بەڵکو بەرکەوتەی لەگەڵ توشبوویەکدا هەبووە، هەربۆیە ماوەی دوو ڕۆژە خۆی کەرەنتینە کردووە."
ڕوونیشیکردەوە، بەپێی پڕۆتۆکۆڵ و ڕێنمایی تەندروستی لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ توشبوویەکی کۆرۆنا، پێویستە دوای چوار ڕۆژ پشکنین ئەنجامبدرێت، بۆیە د. سەباح هەورامیش دوو ڕۆژی دیکە پشکنین دەکات و هێشتا دیارنییە توشبووە یاخود نا.
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هیچ نیشانەیەکی پەتاکەی نییە و تەندروستیی جێگیرە.