گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لە نەمساوە لە بەرژەوەندیى پەکەکە

2020.10.26 - 19:48
بڕیارێک لە نەمساوە لە بەرژەوەندیى پەکەکە

ناس کورد- 

کۆمپانیاى ڕۆتکسى نەمساوى بڕیارى ڕاگرتنى فرۆشتنى بزوێنەرى فڕۆکەى درۆنى بێرقەدارى تورکیاى دا کە ئەو  وڵاتە لەدژى گەریلاکانى پەکەکە و ناکۆکییەکانى قەرەباغدا بەکارى دەهێنێت.

 

ڕۆژنامەى ستاندارى نەمساوى لەسەر زارى وتەبێژى  کۆمپانیاى ڕۆتکسى نەمساوى (26ى تشرینى یەکەمى 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەى درۆنى بێرقەدارى  تى بى 2ى تورکى تەنها لەدژى پارتى کرێکاران و چەکدارانى سوریا بەکارناهێنرێت،  بەڵکو لەکێشەکانى هەرێمى قەرەباغى نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیشادا بەکاردەهێنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریانداوە چیتر بزوێنەری ئەو درۆنە بە تورکیا نەفرۆشن و ئەو هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى کۆمپانیاى  Bombardier Recreational Products دایکى کەندەی دەگەڕێتەوە کە پیشتر بڕیارى ڕاگرتنى پاڵپشتیەکانى ئەو فڕۆکەیدا بەهۆى هەمان پرسەوە.


ئەوەش پاش  ئەوە هات، دواى دڵنیابوون لەبەکارهێنانى ئەو تەکنەلۆژیایەى کە لەلایەن کەنەدا و نەمساوە بەرهەمدەهێنرێن و ئازەربایجان لەدژى ئەرمینیا سودیان لێدەبینێت بۆ بۆردومانکردنى ئەرمەنییەکان لەهەرێمى ناگۆرنى قەرەباغ،  ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانى گەورەى لە کەنەدا و نەمسا لێکەوتەوە.