گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێمن هەورامی: سەرۆکى هەرێم دەسەڵاتی جێگرەکانى دیاری دەکات

2019.05.07 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
هێمن هەورامی: سەرۆکى هەرێم دەسەڵاتی جێگرەکانى دیاری دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- جێگری سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی پڕۆژەیاسای هەمواری سەرۆکایەتى هەرێم، تەنها سەرۆکى هەرێم لەناو پەرلەماندا هەڵدەبژێردرێت و دواتر خۆی جێگرەکانى دادەنێت و ئەرک و دەسەڵاتەکانیشیان دیاری دەکات. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەنوسانى وت، " ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەى کە کراوە لە نێوان لایەنەکاندا جێبەجێکراوە و سەرۆکى هەرێم دوو جێگری دەبێت." هێمن هەورامی وتیشى، فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و سبەینێ کۆبوونەوە لەکات و ساتی خۆیدا دەکرێت و دەنگ لەسەر پرۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەدەرێت.