گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران؛ لەهەر پێنج خولەکێکدا کەسێک بەهۆى کۆرۆناوە دەمرێت

2020.10.26 - 17:33
ئێران؛ لەهەر پێنج خولەکێکدا کەسێک بەهۆى کۆرۆناوە دەمرێت

ناس کورد-

بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە، سیستمى تەندروستیى ئێران دووچارى فشارێکى لەڕادەبەدەر بووەتەوە و ڕێژەى مردن بەهۆى ئەو پەتایەوە لە هەر پێنج  خولەکێکدا ڕۆژانە یەک کەس دەمرێت و لەڕۆژێکى تەواودا 300 کەس بەهۆى کۆرۆناوە دەمرن.

 

بەرپرسانى تەندروستیى ئێران ڕایدەگەیەنن، نەخۆشخانەکانى زۆربەى ناوچەکانى ئێران تواناى وەرگرتنى توشبووانى کۆرۆنایان نەماوە و لەماوەى 20 ڕۆژى ڕابردوودا، ڕۆژانە ئەو پەتایە 300 کەس گیان لەدەستدەدەن، واتا لەهەر پێنج خولەکێکدا و کەسێک بەهۆى کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات.

 

ئیرەج حەریرجى، جێگرى وەزیرى تەندروستى ئێران هۆشدارى ئەوە دەدات ئەگەر هاووڵاتیان لەوە زیاتر پابەندى ڕێنماییە تەندروستیەکان نەبن، ئەوا ئەگەرى ئەوە هەیە لەچەند هەفتەى داهاتوودا ڕێژەى مردن بۆ 600 حاڵەت لەتەنها ڕۆژێکدا هەڵبکشێت.

 

ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردووش لەلایەن وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیی ئێرانەوە ئامارەکانى قوربانیانى کۆرۆنا لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاوە ڕاگەیەنرا کە 30 هەزار حاڵەتى مردنى تێپەڕاندووە و توشبووانیش ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە  568 هەزار کەس.