گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. دیسان سلێمانی زۆرترین قوربانیی هەیە

2020.10.26 - 16:39
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. دیسان سلێمانی زۆرترین قوربانیی هەیە

ناس کورد-

وەزارتی تەندروستیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦٩١ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٣٢٢٤ توشبووش چاکبوونەتەوە، هاوکات ٤٨ توشبوو گیانیان لەدەستداوە  کە ١٥یان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٤٥٥٣٩٨ توشبوو، لەو ژمارەیەش ١٠٦٧١ توشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، ٣٨٤٥٩٣ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە کە دەکاتە ڕێژەی زیاتر لە ٪٨٤.