گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجى ڕێککەوتن و تێپەڕاندنى یاساى قەرزکردنى حکومەت ئاشکرا کرا 

2020.10.26 - 15:55
مەرجى ڕێککەوتن و تێپەڕاندنى یاساى قەرزکردنى حکومەت ئاشکرا کرا 

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی دوای هەموارکردنەوەی لەپەرلەمان تێدەپەرێنرێت، ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە حکومەت دەیەوێت قەرزیان لێوەربگرێت لە پەرلەمان میواندارێتیان بکرێت.

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی  هەواڵی فەرمی عێراق کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند( 26ی  تشرینی یەکەمی 2020) :"یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی دوای هەموارکردنەوەی لەپەرلەمان تێدەپەڕێنرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە دەبێت هەندێک گۆڕانکاری تێیدا بکرێت". 

 

ئاماژەى بەوەشکرد :"بڕیارە وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە حکومەت دەیەوێت قەرزیان لێوەربگرێت لە پەرلەمان میواندارێتیان بکرێت".

 

هاوکات یەحیا عیساوی، پەرلەمانتاری عێراق ئاماژەی بەوەکرد :"پەرلەمان تێبینی هەیە لەسەر یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی کە حکومەت پێشکەشی بە پەرلەمان کردووە، چونکە ئەو پارەیەیی کەداواکراوە گوژمەیەکی زۆرە کە بە 41 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت".

 

وتیشی: "حکومەت لەئێستادا مانگانە پێویستی بە سێ تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، بۆیە پێدەچێت پەرلەمان تەنها دەنگ لەسەر 10 ملیار دینار بدات".