گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى: مامەڵەكردنی عێراق لەگەڵ خێزانەكانی داعش نایاساییە

2019.05.07 - 17:51
ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى: مامەڵەكردنی عێراق لەگەڵ خێزانەكانی داعش نایاساییە
  ناس كورد- رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکى لەبارەى مامەڵەكردن لەگەڵ خێزانەكانی داعش بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، لە عێراق مامەڵەیەکى نایاسایی لەگەڵ ژن و منداڵەکانى داعشدا دەکرێت. . لە بەیاننامەیەكی ڕیکخراوى هیومان ڕایتس وۆچدا هاتووە، "پلانەكەی لیژنەی ئاشتەوایی نیشتمانی باس لەوە دەکات، لە ئێستادا هەوڵدەدرێت کامپ و ئۆردوگاى دورەدەست بۆ زیاد لە 250 هەزار كەس كە هەموویان خێزانی داعشن، لە ژن ومنداڵ دروستدەکرێت". . بەیاننامەكەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، ئاماژەى بەوەشکردووە، "کە لە پەیوەندییەكانیاندا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەیان بۆ ڕونبۆتەوە كە 31 هەزار هاوڵاتی عێراقی دیكە لە كەمپەكانی سوریا نیشتەجێن، بە چەند قۆناغێکى دەهێندرێنەوە بۆ عێراق، كە زۆربەیان هاوكار و یارمەتیدەری داعش بوون". . ڕێكخراوەكە لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا ڕایگەیاندووە، "ئەو پلانەى عێراق بۆ گواستنەوەى زۆرەملێى خێزانەکانى داعش بۆ نێو کەمپە دوورەدەستەکان، پلانێکى نایاساییە بەو پێیەی دەستوری عێراق هاوڵاتیانی سەرپشككردوە لە گواستنەوە و نیشتەجێبون لە هەرشوێنێكی عێراق بێت، کارێکى دیکەى نایاسایی ئەوەیە هەندێك لەو زیندانیانەى داعش لە عێراق هیچ تاوانێكیان ئەنجامنەداوە یان تۆمەتیان ڕوبەڕونەكراوەتەوە". . .