گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەپاندنی قەدەغەى هاتووچۆ بۆ بەرگرتن لە کۆرۆنا یەکێکە لە بژاردەکان 

2020.10.26 - 13:05
سەپاندنی قەدەغەى هاتووچۆ بۆ بەرگرتن لە کۆرۆنا یەکێکە لە بژاردەکان 

ناس کورد-

شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە سەرهەڵدانى شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژەى بەوەشکرد، لە 10%ی هاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکانی بەرگرتنن لە پەتاکە، بۆیە پێدەچێت لە پێناو ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە، حکومەت نیمچە قەدەغەیەکی هاتووچۆ لەهەندێ ناوچەی وڵاتدا ڕابگەیەنێت.

 

جەواد موسەوی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند ( 26ی تشرینی یەکەمی 2020)، :"لەئێستادا ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لەم مانگەدا زۆر کەمترە بەراورد بەمانگەکانی ڕابردوو، پێشتر ڕۆژانە زیاتر لەپێنج هەزار حاڵەتی توشبوون تۆماردەکران".

 

وتیشی: "ڕێژەی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە لە 10%دا  تێپەڕناکات، بەتایبەتی لەشوێنە قەرەباڵغ و داخراو و بازرگانییەکان، بۆیە پێدەچێت بۆڕوبەڕوبونەوەی تەشەنەی زیاتری پەتاکە نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن حکومەتەوە لە هەندێ ناوچەکان وڵات ڕابگەیەندرێت".

 

 موسەوی باسیلەوەشکرد :"هاووڵاتیانی عێراق لەئێستادا شارەزایی باشیان پەیدا کردووە لەچۆنێتی چارەسەرکردنی پەتاکە، بۆیە لەئێستادا بەشێکی زۆر لەهاووڵاتیان لە ماڵەوە خۆیان چارەسەر دەکەن".